سەردێڕ:

چارەسەرنەکردنی کلۆربوونی ددان مەترسی لەسەر دڵ دروستدەکات

AM:11:19:26/11/2021

10180 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکانی ئەڵمانی ئاشکرایانکردووە، پشتگوێخستنی کلۆربوونی ددان مەترسی لەسەر تەندروستی دڵ دروستدەکات.


ئاژانسی فەرمی ھەواڵی عێراق بڵاویکردەوە، دەستەی ئەڵمانی بۆ پزیشکیی ددان ئاماژە بەوەکراوە، کیسی ددان کە بە قەبارەی دەنگە نیسکێک لە رەگی دداندا یان لە نزیکی شەویلگەدا دروستدەبێت، زۆرکات بەھۆی کلۆربوونی ددان یان ھەوکردنی پۆک یان زمانەوەیە، ئەمەش مەترسی لەسەر دڵ دروستدەکات.
دەستەکە ئاماژەی بەوەشداوە، لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی بریتین لە، ئازاری ددان، سووربوونەوەی پوک و ئاوسانی، ھەستکردن بە ئازار تێیدا، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە، سەرئێشە دەبێت سەردانی پزیشک بکرێت.
دەشڵێت، ئەگەر کلۆربوونی ددان پشتگوێ بخرێت ئەوا ئەگەری ھەیە ببێتە ھۆی زیادبوونی ھەوکردنەکان لە جەستەدا بەتایبەت ھەوکردنی ئێسک، ھەروەھا دەکرێت ببێتە ھۆی ھەوکردنی ماسولکەی دڵ بەشێوەیەکی مەترسیدار.
ئەم نەخۆشییە بە ئەنتیبایۆتیک چارەسەر دەکرێت و ھەندێکجار بە دەرھێنانی ددان یان بە دەرھێنانی رەگی ددانەکە چارەسەر دەکرێت.
بۆ بەدووربوون لەو نەخۆشییەش دەبێت دەم بە پاکی رابگیرێت، و رۆژانە دووجار بە فڵچە و مەعجون ددانەکان بشۆردرێت، ھەروەھا پەتی ددان بەکاربھێندرێت بۆ پاککردنەوەی بەینی ددانەکان، ھەروەھا بە بەردەوامی سەردانی پزیشکی ددان بکرێت.













گەلەری