سەردێڕ:

بەگوێرەی راپرسییەک ٥٢٪ ئەمریکییەکان دژی ھەنگاوە ئابورییەکانی بایدنن

AM:11:03:26/11/2021

2084 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی نوێترین راپرسی ٥٢٪ ھاوڵاتییانی ئەمریکی دژی ئەو رێوشوێنانەن کە لەلایەن سەرۆکی ئەو وڵاتەوە بە ئامانجی بوژانەوەی ئابوری گیراونەتەبەر.


ماڵپەڕی NPR / Marist راپرسییەکی ئەنجامداوە و تیایدا دەرکەوتووە ٥٢٪ بەشداربوان دژی ھەنگاوەکانی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکان کە بە مەبەستی بوژانەوەی ئابوری گرتونییەتەبەر، لەکاتێکدا ٤٢٪ بەشداربووان پشتیوانی لە ھەنگاوەکانی دەکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئیدارەی بایدن لەھەوڵدایە کێشەی بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی و کاڵاو پێداویستی چارەسەربکات و بۆ ئەو مەبەستەش چەند ھەنگاوێکی نوێی گرتووەبەر.
بەگوێرەی راپرسییەکە، گرنگترین دۆسییەکانی ئابوری کە بەشداربووان دەنگییان لەسەرداوە بەم شێوەیەبووە،  ٣٩٪ ھەڵاوسانی نرخ و ١٨٪ کرێ و ١١٪ کەمی دەستی کار و ٩٪ بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی و بێ کاری بوون.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەمانگی رابردوودا وەزارەتی کاری ئەمریکی راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتبوو، لەماوەی سی ساڵی رابردوو ھیچ کات ھاوشێوەی ١٢ مانگی رابردوو ھەڵاوسانی نرخی کاڵا و پێداویستی و سوتەمەنی لە ئەمریکا بەرزنەبووەتەوە کە بەرێژەی ٦.٢٪ ھەڵاوسان زیادی کردووە.

کـ ، ئـ












گەلەری