سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە جیھان و ھەرێمدا بەرزبووەوە

AM:09:44:26/11/2021

17652 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ ھەینی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٩٨ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی پێنج دۆلار بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٧ دۆلار و ٨٤ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٧ ھەزار و ٨٥٨ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەمەش نرخی یەک گرام زێڕ ٢٠ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام ٢١٩ دۆلار بەرزبووەتەوە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا ھەزار دینار بەرزبووەوە و بەم جۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢١ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٦٦ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٦ ھەزار دینارە.
لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.

کـ ، ئـ












گەلەری