سەردێڕ:

سەردەمی شکانی شاشەی مۆبایلەکان کۆتایی ھات

AM:09:19:26/11/2021

44344 جار خوێندراوەتەوە

توێژەرانی چینی شوشەیەکی کاربۆنییان بەرھەمھێناوە کە توانای بەرگەگرتنی لەھەموو جۆرەکانی دیکەی شوشە بەھێزترە.


رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، ژمارەیەک توێژەر لە زانکۆی جیلین لە چین توانیوییانە شوشەیەک بەرھەمبھێنن کەلە رێگەی بەکارھێنانی تەنەلۆکەی "بوکی بۆڵ"ەوە دروستکراوە.
بوکی بۆڵ بریتییە لە تەنەلۆکەی فۆلیرین لە شێوەی "سی 60" کە پێکھاتەیەکی خڕی ھەیە و لە کاربۆن وەردەگیرێت.
بەگوێرەی رۆژنامەکە، زانایانی زانکۆی جیلین پێکھاتەنوێیەکەیان بە پلەیەکی بەرزی گەرمی  گەرمکردووە و بەمەبەستی پتەبوونی پەستانێکی بەرزی خراوەتەسەر بەشێوەیەک شوشەیەکی قەبارە ١٠٢ گێگا باسکاڵیان بەرھەمھێناوە.
توێژەران لە توێژینەوەکەیاندا، کە لە گۆڤاری نەیچەری زانستی بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەیان بەوەداوە، دروستکردنی مادەیەکی کاربۆنی بە کریستاڵنەبوو لەگەڵ بەستنی ھەرسێ دوورییەکەی کارێکی سەختبوو.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ئامانج لە بەرھەمھێنانی ئەم جۆرە شوشەیە کردنەوەی دەرگایەکی نوێیە لەبەردەم بەھەمھێنانی مادەی پتەو کە توانای بەرگەگرتنی زۆربێت و بتوانرێت لە پیشەسازییە جۆراوجۆرەکاندا بەکاربھێنرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ئێستا لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا بەگشتی و بەرھەمھێنانی مۆبایلی زیرەک بەتایبەتی، یەکێک لە کێشە چارەسەرنەکراوەکان لاوازی شاشەی مۆبایلەکانە بەرامبەر بەرکەوتنی ھەر جۆرە زەبرێک بەشێوەیەک ھەندێجار بەھۆی بەرکەوتنی زەبرێکی ئاساییەوە شاشەی مۆبایلەکان دەشکێن.

کـ ، ئـ












گەلەری