سەردێڕ:

ئاسیاسێڵ: گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی بردنەوەی خەڵاتێکى نێودەوڵەتى

PM:09:12:25/11/2021

2812 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند "داتا سەنتەرەکانی ئاسیاسێڵ دەبنە مایەی بەرزکردنەوەی ئاستی ژێرخانی پەیوەندییەکان لە عێراق بۆ ریزبەندی باشترین پڕۆژەی گەشەپێدان لە ناوچەکەدا".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ تایبەت بە پەیوەندییەکان رایگەیاند "کۆمپانیاکەیان گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی بۆ بردنەوەی خەڵاتی "DCD" کە خەڵاتێکی گەورەی تایبەتە بە پەرەپێدانی داتا سەنتەر".

ئاماژە بەوەش کراوە "پڕۆژەی داتا سەنتەرەکانی ئاسیاسێڵ لە مانگی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ دەستیپێكرد و لە ماوەیەکی کەمدا ئاسیاسێڵ توانی نەك تەنها یەك داتا سەنتەر، بەڵکو سیانزە داتا سەنتەر لە سەرتاسەری عێراقدا دابمەزرێنێت، کە چوار لەو داتا سەنتەرانە لە ئاستی پلە 3 "Tier III" دان بە پێی پەیمانگای ئەپتایمی جیهانی؛ کە لە ئێستادا بەرزترین ستاندەری داتا سەنتەرە لە جیهان، لە کاتێکدا نۆ داتا سەنتەرەکەی تر هێشتا لە قۆناغی پەرەپێداندان و ئیشکردن تیایاندا بەردەوامە".

لەبارەی داتا سەنتەرەکانەوە راگەیەندراوەکە باسی لەوەش کردووە، ئامانجی دامەزراندن و پەرەپێدانی داتا سەنتەرەکان باشترکردنی کوالیتی پەیوەندییەکان و ئینتەرنێتی وایەرلێسە لە عێراق، هەبوونی ئەم داتا سەنتەرانە تەکنۆلۆجیای نەوەی چوارەم "4G/4G+ LTE"ی ئاسیاسێڵ بەهێزتردەکات لە عێراقدا.

هیشام سیبلینی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەشی تەکنۆلۆجیا و زانیاریی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە بارەی گەیشتنی ئاسیاسێڵ بە قۆناغی کۆتایی بۆ بردنەوەی ئەم خەڵاتە وتی: "زۆر خۆشحاڵین و شەرەفێکی گەورەیە کە گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی بۆ ئەم خەڵاتە گەورەیە لە "DCD"ــەوە. ئەم خەڵاتە تەنها دەستکەوتێکی گەورە نیە بۆ ئاسیاسێڵ، ئەوەندەی دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ سەرجەم عێراق".

هیشام سیبلینی وتیشی: "ئێمە وەکو ئاسیاسێڵ بەڵێنمان پێدان کە عێراق دەگەڕێنینەوە پێگەی شایستەی خۆی وەکو وڵاتێکی پێشەنگ لە ناوچەکەدا و ئاسیاسێڵیش وەک یەکەمین و پێشەنگی کۆمپانیاکانی مۆبایل تا دێت ڕۆژ بە ڕۆژ نزیکتر دەبێتەوە لە بەدیهێنانی ئەم ئامانجە. ئێمە شەو و رۆژمان خستووەتە سەریەك بۆ پێشکەشکردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە کۆمەڵگەی عێراقی شایستەیەتی، و خەڵکی عێراق شایستەی باشترینن."

دامەزراوەی "DCD" کە تایبەتە بە بەخشینی خەڵاتی پەرەپێدانی داتا سەنتەرەوە بە "خەڵاتی ئۆسکار بۆ پیشەسازی داتا سەنتەر" ناسراوە، لە ساڵی ١٩٩٨ ــەوە سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتانەیە "المحتوی" کە تایبەتن بە پیشەسازی داتا سەنتەر لەگەڵ رێکخستنی ئەو ئیڤێنتانەی کە تایبەتن بەو بوارە.













گەلەری