رەنگە بەشێک لە خەڵکی پێیان وابێت بیڵ گەیتس دەوڵەمەندترین پیاوە لە جیهاندا یاخود کاتێک باسی مێژوو بێتە ئاراوە باسی جەنگیز خان بکەن، بەڵام هیچ کامیان دەوڵەمدترین پیاوی مێژوو نین و کەسێکى ترە.
رۆژنامەی تایمزی ئەمەریکی سەرژمێرییەکی ئەنجامداوە لەدوای چاوپێکەوتن لەگەڵ مێژونوسان و ئابوریناسە جیاوازەکان و گەیشتووە بەو ئەنجامەی ١٠ دەوڵەمەندترین کەسایەتی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بەم جۆرەیە:
دەیەم: جەنگیز خانی ئیمپڕاتۆڕی مەغۆل کە
خاوەنداری تەواوی خاکی ئیمپڕاتۆرییەتی مەغۆلی دەکرد لە چینەوە بۆ ئەوروپا.
نۆیەم: بیڵ گەیتس سەرۆکی دامەزراوەی مایکرۆسۆفت
لەدوای ئەوەی سامانەکەی بە هەشتا ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.
هەشتەم: ئالان رۆفۆس برازای حاکمی نۆرماندی
ویلیەم فاتح کە دەسەڵاتدارێکی سەدەی نۆیەم بووە کاتێک مرد برێک پارەی هەبوو کە
هاوتای ١٠٠ ملیار دۆلاری ئەمڕۆ بوو.
حەوتەم: جۆن دی رۆکفیلەر، کە خاوەنداری
٩٠٪ی نەوتی ئەمریکای دەکرد و لە ساڵی ١٩١٨ دا سامانەکەی بە ملیارێک و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری
ئەمەریکی خەمڵێندراوە.
شەشەم: ئەندرۆ کارینجی، کە کۆچبەرێکی سکۆتلەندی
بوو و کۆمپانیاکەی فرۆشت بە جی بی مۆرگان بە بڕە پارەیەک کە هاوتایە بە ٣٧٢ ملیار
دۆلاری ئەمڕۆ.
پێنجەم: جۆزێف ستالین، کە ناتواندرێت
سامانەکەی جیا بکرێتەوە لە سامانی یەکێتی سۆڤیەت.
چوارەم: یەکێک بووە لە گەورەترین کەسایەتییەکانی
ئیمپراتۆری هیندستان و کۆنترۆڵی ئابووری ئیمپراتۆریەتییەکەی کردووە کە یەکێک بووە
لە گەورە ئمپڕاتۆرییەتەکانی جیهان.
سێیەم: ئیمراتۆری چینی مەزن شینزۆنگ کە
ئیمپراتۆرییەتەکەی خاوەنی گەورەترین سەرمایە بووە و بەهێزترین ئابووری بووە لەسەردەمی
خۆیدا.
دووەم: ئیمپڕاتۆر ئۆگەستزی رۆمانی، کە سەروەتەکەی
بە نزیکەیی چوار پۆینت شەش ترلیۆن دۆلار خەمڵێندراوە.
یەکەم: دەوڵەمدنترین کەسایەتی لە مێژوودا
تا ئێستا مانسا موسا ئیمپڕاتۆری مالی بووە،
ئیمپڕاتۆرییەتەکەی زێری بەرهەم دەهێنا و لەکاتی چوونیدا بۆ حەج بەهۆی بەخشندەییەکەیەوە
ئابووری میسر توشی داڕمان بوو بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆری لە زێر دابەشکرد.
مانسا موسا لە ساڵی ١٢٨٠ بۆ ١٣٣٧ حوکمی
ئیمراتۆریەتی مالی کردووە لە ناوچەی رۆژئاوای ئەفریقا و دەسەڵاتدارێکی موسڵمان بووە
و ئەو خاکەی بەدەستییەوە بووە لە ئێستادا دابەش بووە بەسەر وڵاتەکانی سەنیگاڵ و گینیا
و مۆریتانیا و گامبیا و مالی نوێ.
ل.ل