سەردێڕ:

وێنە..٤٠ کۆچبەری کورد کە لە لیبیا دەستگیرکرابوون دەگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێم

PM:05:21:25/11/2021

5632 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دەزگای لوتکە رایگەیاند "٤٠ کۆچبەری کورد کە لە سنوری وڵاتی لیبیا دەستبەسەرکرابوون بۆ ماوەی دوو مانگ، سبەی هەینی دەگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان".


ئەمڕۆ ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "ئەو کۆچبەرانەى دەستگیرکرابوون لە لیبیا سەرجەمیان هاوڵاتیی هەرێمی کوردستانن و ماوەی دوو مانگە لە شاری بنغازی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی لیبیاوە دەستگیرکراوون".

ئەمەش لە کاتێکدایە ٢٨ی مانگی ئەیلول ئەو کۆچبەرانە بە مەبەستی گەشتن بە وڵاتی ئیتاڵیا لە تورکیاوە کۆچیان بە دەریادا کرد بەڵام لە جێگەی گەیشتن بە ئیتاڵیا بە شەپۆلەکانی دەریاوە خۆیان لە لیبیا بینییەوە و دەستگیرکران.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی هەرێمی کوردستان بەھۆی خراپی دۆخی گوزەرانی خێزانەکان و ناسەقامگیری سیاسی و ئەمنی و ئابوری و نەبوونی ھەلی کار و خزمەتگوزاری پێویست و سەرەتایی وەک ئاو و کارەبا و رێگەوبان و لە وەرزی زستاندا، سەرھەڵدانی قەیرانی سوتەمەنی، ژمارەیەکی زۆر لە خێزان و گەنجانی ھەرێم روویان لە وڵاتی بیلاروسیا کردووە تا لەوێوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا بەڕێبکەوون.













گەلەری