سەردێڕ:

رۆژى یەکشەممە لەم پارێزگایەى عێراق کرایە پشووی فەرمی

PM:04:20:25/11/2021

53224 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاى زیقار راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە رۆژى یەکشەممەى داهاتوو لە سەرجەمى دامودەزگاکانى حکومەت پشووى فەرمییە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، نوسینگەى راگەیاندنى پارێزگاى زیقار لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "ئەحمەد غەنى خەفاجى پارێزگارى زیقار رۆژى یەکشەممەى داهاتووى لە سەرجەمى دامودەزگاکانى حکومەتى عێراق کردووە بە پشوو ئەویش بەبۆنەى ساڵڕۆژى کارەساتى شەهیدبوونى ژمارەیەک لە هاوڵاتى لەسەر پردى زەیتون لەو شارە".

پارێزگاى زیقار ٣٦٠ کیلۆمەتر لە باشورى شارى بەغدایە و لە ٢٨ى تشرینى دووەمى ٢٠١٩ لەچوارچێوەى خۆپیشاندانەکانى ئەو کاتە بە تەقەى هێزە ئەمنییەکان دەیان خۆپیشاندەر لەسەر پردى زەیتونى ئەو شارە گیانیانلەدەستدا و بریندار بوون.













گەلەری