سەردێڕ:

تاڵیبان شوێنی پەیکەرەکانی بودای کردەوە بەڕووی گەشتیاراندا

PM:04:01:25/11/2021

3716 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی لەماوەی دەسەڵاتدارێتی جاری یەکەمیدا بزوتنەوەی تاڵیبان پەیکەرەکانی بودای تێکشکاند و جیھانی توشی شۆک کرد، لە ئێستادا شوێنی پەیکەرەکانی بەڕوی گەشتیاراندا کردووەتەوە و نرخی بلیتێکیش بە پێنج دۆلارە.


ماڵپەڕی ئێن بی سی نیوزی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، بزوتنەوەی تاڵیبان شوینی پەیکەرەکانی بودای وەک ناوەندێکی گەشتیاری بەڕوی گەشتیاراندا کردووە و رێگەیان پێدەدات وێنە بگرن و بەناوچەکەدا گەشت بکەن، لەبەرامبەردا پێویستە پێنج دۆلار بدەن بۆ کڕینی بلیتێک.
ئەمە لەکاتێکدایە، حکومەتی تاڵیبان بە دۆخێکی دارایی سەختدا تێدەپەڕێت لە نزیکەی ١٠ ملیار دۆلاری بانکی ناوەندی ئەفغانستان لەلایەن ئەمریکاوە دەستی بەسەردا گیراوە.
ئەوکەسانەی پشتگیری بزوتنەوەکە دەکەن، سەردانی ئەو ناوچەیە دەکەن و گەشت ئەنجامدەدەن.
ناوچەکە بەھۆی بوونی پەیکەری بوداوە بەناوچەیەکی پیرۆز داندەنرێت لەلایەن پەیڕەوکارانی ئاینی بودیزمەوە. 
لەساڵی ٢٠٠١ بزوتنەوەی تاڵیبان بە بیانوی ئەوەی پەیکەرەکانی بودا لە ئاینی ئیسلامدا رێگە پێدراونین تێکی شکاندن، ئەگەر چی فشارێکی زۆری نێودەوڵەتی لەسەر دروست کرا بەڵام ھیچ کارییەکی نەبوو.












گەلەری