سەردێڕ:

بڕیارێکی نوێی سەرسوڕهێنەر لە سەرۆکە گەنجەکەوە

PM:03:47:25/11/2021

21528 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکایەتی کۆریای باکور رایگەیاند، هیچ هاوڵاتییەکی ئەو وڵاتە بۆی نییە لەو رینکۆتە چەرمە لەبەربکات کە سەرۆک لەبەریدەکات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە زاری چاوگێکەوە لە کۆریای باکورەوە بڵاویکردەوە، کیم جۆنگ ئون رینکۆتێکی چەرم لەبەردەکات کە پێش دوو ساڵ لەمەوبەر بۆ یەکەمجار لەبەری کرد.

دەشڵێت، جۆری ئەو رینکۆتە لەناو گەنجانی کۆریای باکوردا بڵاوبووە و بەشیوەیەکی بەربڵاو لەبەریاندەکرد، ئەمەش لەسەر پێداگرییان بووە لە تەقلیدکردنی سەرۆک و سەیرکردنی وەک کەسایەتییەکی "مۆدێلی جلوبەرگ" و لەو رێگەیەشەوە خۆشەویستی خۆیان بۆ دەربڕیوە.

چاوگەکە ئاماژەی بەوەشداوە، بەڵام لەم دوایەدا رینکۆتی چەرمی هاوشێوەی رینکۆتەکەی سەرۆک بەشیوەیەکی بەرچاو لەناو خەڵکدا بەربڵاوبووە و بەمەش دەسەڵاتدارانی ئەو ڵاتەی ناچار کردووە دەست وەربدەنە بابەتەکە.

چاوگەکە لەلایەکی دیکەوە بە رادیۆی حورەی راگەیاندووە، پۆلیسی کۆریای باکور پۆشینی جلوبەرگێک هاوشێوەی جلوبەرگی سەرۆکبێت و بە کەسایەتییەکی مۆدێل سەیر بکرێت قەدەغەکردووە و ئەمەشی بە رکابەری کردنی دەسەڵاتی داناوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پۆلیس پێدارگری کردووە لەسەر رێنمایی کردنی هاوڵاتییان بە نەپۆشینی جۆری ئەو رینکۆتە چەرمەی سەرۆک دەیپۆشێت. دەشڵێت، "تەنها حزب دەتوانێت ئەو کەسانە دیاری بکات کێ ئەتوانێت ئەو رینکۆتە چەرمە بپۆشێت".

ئەمە لەکاتێکدایە، لە کانونی یەکەمی ٢٠١٩ بۆ یەکەمجار کیم جونگ ئۆنگ بە رینکۆتێکی چەرمەوە لەگەڵ کیم یۆ جونگی خوشکی دەرکەوت و هەندێ ژنی دیکەشی لەگەڵدابوو کە رینکۆتی چەرمییان پۆشیبوو.













گەلەری