لە ئەنجامی ئەو بارانە زۆرەی لە ناوەندی پارێزگای تائیفی وڵاتی سعودیە دەبارێت، باری لافاو هەستاوە و بەهۆیەوە ژن و مێردێک و کچەکەیان گیانیان لەدەستدا.
رۆژنامەی سەبەقی سعودی
بڵاویکردەوە، گەردولولی لمی رووی لە ناوچەکە کردووە و بووەتە هۆی تاریک بوونی و
دواتر هەور ئاسمانی ناوچەکەی داگرتووە و بارانێکی بەخوڕ و زۆر بارییوە، بەهۆیەوە
لافاو هەستاوە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە،
لافاوەکە ئۆتۆمبێلێکی راماڵیوە کە پیاوێک و هاوسەرەکەی و کچەکەیانی تێدابووە و دوای
ئەوەی ژێرئاو کەوتوون گیانیان لەدەستداوە و سەرنشینەکانی دیکە رزگارکراون.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە
ماوەی رابردوو بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی لە ناوچە جیاجیاکانی جیهاندا باری لە
هەریەک لە ئەڵمانیا و بەلجیکا و بەشێک لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و چین و یەمەن
ژمارەیەک هاوڵاتیانیان گیانیان لەدەستدا و زیانێکی ماددی بەو ناوچانە گەیاند و زیانی
بە ناوچە کشتوکاڵی و بەروبوومی جوتیاران گەیاندووە.