سەردێڕ:

ئەو شۆفێرەی لەچەند خوێندکارێکیدا دەستگیرکرا

PM:12:39:25/11/2021

204676 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی شۆفێرێکی سەرکێش لەسۆران خۆیدەکات بەناو ژمارەیەک خوێندکاری خۆپیشاندەردا و دوو خوێندکاری بریندار کردو و ھەڵھات، ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.


 دوێنێ چوارشەممە ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆی سۆران بە مەبەستی داواکردنی دەرماڵەی خوێندن گردبوونەوەیەکیان لە بەردەم زانکۆی سۆران رێکخست، خوێندکاران بۆ چەند ساتێک رێگای دێڵزیانیان داخستبوو، بەڵام شۆفێرێک بە ناوەڕاستی خۆپیشاندەرانەوە دەڕوات و خۆی دەکێشێت بە خوێندکارێکدا و ھەڵھات.
 ئەمڕۆ پێنجشەممە پۆلیسی سۆران وێنەی ئۆتۆمبێلەکەی بڵاوکردەوەو رایگەیاند: ئۆتۆمبێلەکە دۆزراوەتەوە و دەستیان بەسەرداگرتووە و شۆفێرەکەشی دەستگیرکراوە.














گەلەری