سەردێڕ:

ئەفسەرێکی ئەمریکی بەهۆکارێکی نادیار گیانیلەدەستدا کە نھێنی لەسەر سزادانی زیندانیان ئاشکرا کردبوو

AM:11:01:25/11/2021

3412 جار خوێندراوەتەوە

ئەفسەرێکی پلەباڵای ئەمریکی لە دۆخێکی تەماویدا گیانیلەدەستدا کە پێشتر چەندین نھێنی لەبارەی زنیدانیکراوانی ئەفغانی و عێراقییەوە لە ساڵی ٢٠٠٥ ئاشکرا کرد. ئاماژەی بەوەدابوو، "سەربازە ئەمریکییەکان ھەندێجار بۆ کات بەسەربردن سزای زیندانییەکانیان دەدا".


ئاژانسی ھەواڵی ئاسۆشیەیتدپرێس بڵاویکردەوە، بنەماڵەی ئیان فیشباک لە پرسەنامەیەکەیاندا رایانگەیاندووە، ئیان فیشباک تەمەنی ٤٢ ساڵ بووە و لە ١٩ی تشرینی یەکەمدا بەشێوەیەکی کتوپڕ لە خانەی چاودێریکردنی نەخۆشییە دەرونییەکان لە ویلایەتی میشیگان گیانیلەدەستداوە، بێ ئەوەی ھۆکارەکەی ئاشکرا بکرێت.
خێزانەکەی ئاماژەیان بەوەداوە، ئیان توشی خەمۆکییەکی قورس بووبوو، وردەوردە تەندروستی دەرونی و عەقڵی رووی لە خراپبوون دەکرد.
دەشڵێن، ئەوان زۆر ھەوڵیانداوە یارمەتی بدەن، بەڵام وادیارە سیستمی ئەمریکا تەواوشەرمەزاری کردووە.
خێزانەکەی ئەوەشیان خستووەتەڕوو، دەیان پرسیار لەسەر گیانلەدەستدانەکەی لای ئەوان دروست بووە، چونکە لە ئێستادا ھیچ زانیارییەک لەسەر ھۆکاری مردنەکەی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ھەوڵدەدەن تا دادپەروەری دەچەسپێنن.
لەماوەی رابردوودا، ئیان فیشباک نامەیەکی ئاراستەی جۆن مەکین سیناتۆری کۆچکردووی کۆمارییەکان، کەلە ئەنجومەنی پیران ئەمریکا ئەندامی لیژنەی ھێزە چەکدارەکان بوو، لەبارەی ئەو پێشێلکارییانەی سەربازە ئەمریکییەکان ئەنجامیانداوە بەرامبەر زنیدانیکراوە عێراقی و ئەفغانییەکان.
لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوەدابوو، دوو ئەندامی پێشووی کەتیبەی ٨٢ی بەرگری ئاسمانی، سزای زیندانیکراوە عێراقی و ئەفغانییەکانیان دەدا و دەیانخستنە بەر تیشکی خۆر و بێبەشیاندەکردن لە خەوتن بەمەبەستی بەدەستھێنانی زانیاری و ھەندێجاریش تەنھا بۆخۆشی و کات بەسەر بردن.
ئەوەشی خستبووەڕوو، کە زۆر ھەوڵیداوە رێگری لەم جۆرە مامەڵەیە بکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە، چونکە ئەم مامەڵانە یاسایی و مرۆیی نەبوون. گومانی ھەبووە لەوەی سزادانی زیندانییەکان تەنانەت کوشتن و ئەشکەنجەدانی قورسی جەستەیشی تێدابووبێت.
 بەھۆی ئەم نامەیەی ئیان فیشباکەوە ئەنجومەنی پیران ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٥ یاسای رێگریکردن لە سزادانی زیندانیانی لە بەندیخانە سەربازییەکانی پەسەندکرد.












گەلەری