AM:10:29:31/07/2025
3288 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت، ٧٠ هاوپەیمانێتی و پارتی سیاسی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تۆماركردووە، وتیشی، ٩ـی مانگی داهاتوو تیروپشك بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و كاندیدەكان و هاوپەیمانییەكان دەكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١ی تەمموزی ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق وتی، كارەكانی وردبینی لە لیستی كاندیدەكان بەردەوامە و بەم نزیکانە تەواو دەبێت.
سەبارەت بە ژمارەی ئەو حزب و هاوپەیمانێتییەی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق تۆماركراون ئاماژەی بەوەکرد، ٣١ هاوپەیمانێتی و ٣٩ حزبی سیاسیی خۆیان بۆ هەڵبژاردن تۆمار كردووە و لە رێككەوتی ٩ـی ئاب تیروپشك بۆ پێدانی ژمارە بە كاندید و لیستەكان دەكرێت.