لەسنورى گەرمیان بوومەلەرزەیەک بە گوڕى ٣ پلە بەپێوەرى رێختەر روویدا کە ١٢ کیلۆمەتر لە سەنتەرى شارى کەلارەوە دوور بوو.
سیروان ساڵح، شارەزای بواری كەشناسی لەگەرمیان بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند "لەسنورى گەرمیان بوومەلەرزەیەک روویدا کە گوڕەکەى ٣ پلە بە پێوەرى رێختەر بووە".
وتیشى "بوومەلەرزەکە لە نێوان کەلار و
قەسرى شیرین روویداوە و چەقى بوومەلەرزەکەش گوندى حەوش کوڕو بووە".
شارەزاکە روونیکردەوە "قوڵایى بوومەلەرزەکە
١٨ کیلۆمەتر ژێر زەوى بووە و لە دوورى ١٢ کیلۆمەتر بووە لەسەنتەرى شارى
کەلار".
بومەلەرزە؛ رووداوێکی سروشتییە، بەهۆی جوڵانی پلێتەکانی ژێر زەوییەوە
دروستدەبێت و لەسەر ئاستی جیهان چەند چرکەیەک جارێک بومەلەرزە روودەدات، بەڵام
ژمارەیەکی زۆر کەمیان ئەوەندە بەهێزن کە هەستیان پێبکرێت.