وتیشى "گەنجە بریندارەکە خوێندکارە و تەمەنى ٢١ساڵە و فیشەک بەر قاچى کەوتووە و بۆ چارەسەرکردن گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و بارى تەندوستى جیگیرە".
ماوەى چوار رۆژە خۆپیشاندانى نارەزایەتى
خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ پێدانى دەرماڵە و دژى نەبوونى خزمەتگوزارى
بەردەوامى هەیە و هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران دارى کارەبایى و
گازى فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا و بەو هۆیەوە چەند خۆپیشاندەرێک بریندار بوون.
دوێنێش، هێزە ئەمنییەکان
نەک تەنها دارى کارەبایى گازی فرمێسکرێژ، بەڵکو تەقەیان بەسەر خوێندکارانیشدا کرد
لە سلێمانی و لە دهۆکیش بە زەبری هێز بڵاوە بە خۆپیشاندەران کرا.
وەک هەوڵێکیش بۆ دامرکاندنەوەى خۆپیشاندانەکان لە هەریەکە
لە زانکۆکانی، سلێمانی، پۆلیتەکنیکی سلێمانی، هەڵەبجە و راپەڕین دەوامی خوێندکاران
بۆ ماوەی دوو رۆژ راگیرا و بەشە ناوخۆییەکان داخران.
ئەمڕۆش سەرەڕای ئەوەی
خۆپیشاندانی زانکۆی سلێمانی هێمنانە بوو بەڵام هێزە ئەمنییەکان
گازی فرمێسک رێژیان دژ بە خوێندکاران بەکارهێنا و بەهۆیەوە دۆخی تەندروستی
بەشێکی خوێندکاران تێکچوو.