PM:03:42:24/11/2021
13708 جار خوێندراوەتەوە
لە سەیدسادق هاوڵاتیان دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و باس لەوە دەکەن نارازین لە دۆخی ئابوری و ژیانیان قورسە، هەموو کایەیەکی ژیان سەختە و سەرەڕای داواکاری خوێندکاران بۆ دەرماڵە هاوڵاتیانیش داواکاریان هەیە.
ماوەى چوار رۆژە خۆپیشاندانى نارەزایەتى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ پێدانى دەرماڵە و دژى نەبوونى خزمەتگوزارى بەردەوامى هەیە و هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران دارى کارەبایى و گازى فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا و بەو هۆیەوە چەند خۆپیشاندەرێک بریندار بوون.
دوێنێش، هێزە ئەمنییەکان نەک تەنها دارى کارەبایى گازی فرمێسکرێژ، بەڵکو
تەقەیان بەسەر خوێندکارانیشدا کرد لە سلێمانی و لە دهۆکیش بە زەبری هێز بڵاوە بە خۆپیشاندەران
کرا.
وەک هەوڵێکیش بۆ دامرکاندنەوەى خۆپیشاندانەکان لە هەریەکە لە زانکۆکانی،
سلێمانی، پۆلیتەکنیکی سلێمانی، هەڵەبجە و راپەڕین دەوامی خوێندکاران بۆ ماوەی دوو
رۆژ راگیرا و بەشە ناوخۆییەکان داخران.
ئەمڕۆش سەرەڕای ئەوەی خۆپیشاندانی زانکۆی سلێمانی هێمنانە بوو بەڵام هێزە
ئەمنییەکان گازی فرمێسک رێژیان دژ بە خوێندکاران بەکارهێنا و بەهۆیەوە دۆخی تەندروستی
بەشێکی خوێندکاران تێکچوو.