PM:03:36:24/11/2021
34432 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە سەرای سلێمانییەوە خۆپیشاندانە و هاوڵاتیان و خوێندکاران پێکەوە دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە، کە بەتەنها دروشمەکە بۆ دەرماڵەی خوێندکاران نییە، بەڵکو نارەزایەتی خەڵکیشی لەگەڵدایە و خەڵکیش نارەزایەتی لەسەر دۆخی ژیانی هەیە.
ماوەى چوار رۆژە خۆپیشاندانى نارەزایەتى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ پێدانى دەرماڵە و دژى نەبوونى خزمەتگوزارى بەردەوامى هەیە و هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران دارى کارەبایى و گازى فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا و بەو هۆیەوە چەند خۆپیشاندەرێک بریندار بوون.
دوێنێش، هێزە ئەمنییەکان نەک تەنها دارى کارەبایى گازی فرمێسکرێژ، بەڵکو
تەقەیان بەسەر خوێندکارانیشدا کرد لە سلێمانی و لە دهۆکیش بە زەبری هێز بڵاوە بە خۆپیشاندەران
کرا.
وەک هەوڵێکیش بۆ دامرکاندنەوەى خۆپیشاندانەکان لە هەریەکە لە زانکۆکانی،
سلێمانی، پۆلیتەکنیکی سلێمانی، هەڵەبجە و راپەڕین دەوامی خوێندکاران بۆ ماوەی دوو
رۆژ راگیرا و بەشە ناوخۆییەکان داخران.
ئەمڕۆش سەرەڕای ئەوەی خۆپیشاندانی زانکۆی سلێمانی هێمنانە بوو بەڵام هێزە
ئەمنییەکان گازی فرمێسک رێژیان دژ بە خوێندکاران بەکارهێنا و بەهۆیەوە دۆخی تەندروستی
بەشێکی خوێندکاران تێکچوو.