سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین

AM:10:14:24/11/2021

27768 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٩٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی زێر ١٠ دۆلار دابەزیوە.


ھاوکات، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٧ دۆلار و ٦٨ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٧ ھەزار و ٦٨٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەمەش نرخی یەک گرام زێڕ ٣١ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام ٣٠٨ دۆلار دابەزیوە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا پێنج ھەزار دینار نزم بووەتەوە و بەم جۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٠ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٦٥ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٥ ھەزار دینارە.
لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.













گەلەری