بەهۆی دابەزینی بەردەوامی بەهای لیرەی تورکی، بەشێک لە هاوڵاتییانی ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە رژانە سەر شەقامەکان و داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتیان کرد.
لە چەند گرتە ڤیدیۆییەکدا دەردەکەوێت، هاوڵاتییان داوا دەکەن حکومەتی تورکیا هەڵبوەشێتەوە، کە پارتی داد و گەشەپێدان سەرۆکایەتی دەکات.
هاوڵاتییانی تورکیا داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە
دەکەن و هۆکاری سەرەکی ناڕەزایەتییەکانیان بەردەوامی دابەزینی بەهای لیرەیە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهای لیرەی تورکی گەیشتووەتە نزمترین
ئاستی خۆی لە مێژوودا، هاوکات بەشێک لە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیاش داوای دەستلەکارکێشانەوەی
حکومەت و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن.
هەر ئەمڕۆ، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، جیهان یاریەکی
ئابوری دژی وڵاتەکەی دەکات و بۆ ئەوەی رێگە لە سەربەخۆی ئابوریان بگرن و ئەوانیش بەهەموو
شێوەیەک دژی ئەو یاریە دەوەستنەوە.