بەرێوەبەرایەتى کارەباى سۆران دەڵێت، سبەینێ لە دوو کاتی جیاوازدا سنووری سۆران بێ کارەبا دەبێت.
بەرێوەبەرایەتى کارەباى سۆران رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە لە سنووری ئیدارەی سۆراندا لە کاتژمێر ٦ و ٣٠ خولەکی بەیانى تاکو کاتژمێر ٨ و ٣٠ بەیانى بێ کارەبا دەبن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتی دووەمدا لە کاتژمێر ٦ی ئێوارە
تاکو کاتژمێر ٧ و ٣٠ خولەکی ئێوارە کارەبا نابێت.
هاوکات، کەریم کەیفی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، لە سنووری
ئیدارەی سۆران لە دوێنێدا بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی نەبوو.
ساڵانە، لەکاتی وەرزەکانی سەرما و گەرمادا، بڕی پێدانی
کاتژمێرەکانی کارەبا لەهەرێمی کوردستان بەرەو کەمبوونەوەیەکی بەرچاو دەڕوات و بەتێپەڕبوونی
چەندین کابینەی حکومەتی هەرێم و پاش چەندین بەڵێن بۆ چاککردنی، هێشتا پرۆسەی پێدانی
کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییانی هەرێم لە ئاست داواکارییەکانیاندا نییە.