سەردێڕ:

لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی؛ سێ کەس بریندار بوون

PM:11:33:23/11/2021

16176 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ دەڵێت، سێ کەس کە ئاسەواری گولـلە بە جەستەیانەوە بووە بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە، بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە.


بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٩ و ٣٠ خولەکی ئەمشەو، سێ بریندار گەیەنرانە سەنتەرى فریاکەوتنى چەمچەماڵ، کە ئاسەواری گولـلە بە جەستەیانەوە بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بریندارەکان هەر سێکیان لە رەگەزی نێر بوون و تەمەنیان ٤٢ و ٣٠ و ١٤ ساڵانن، دەشڵێت، "لە ئێستادا چارەسەرییان بۆ دەکرێت."

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، رووداوەکە بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە.

گۆران لوقمان، سلێمانی













گەلەری