سەردێڕ:

مەسرور بارزانی: داوام لە وەزیری دەرەوەی سوید کرد بە هانای کۆچبەرانی سنوورەکانەوە بچن

PM:10:58:23/11/2021

2172 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی سوید سەردانى هەرێمى کوردستانى کرد و لە کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى هەرێمدا پێى رایگەیاندوون، پێویستە پێداگری لەسەر چاکسازی و رێزگرتن لە مافی مرۆڤ و چارەسەرىپرسى کۆچبەران بکەن.


ئان لیندە وەزیری دەرەوەی سوید راشیگەیاندووە، پێویستە حکومەتى هەرێم چارەسەری پرسی کۆچبەران بکات، چونکە شه‌ش هه‌زار کۆچبەرى عێراقى و کوردى داواكاری مافی په‌نابه‌رێتیان ره‌تكراوه‌ته‌وه‌، بەڵام حكومه‌تی عێراق و ھەرێمی کوردستان هیچ هەنگاوێکیان بۆ گەڕانەوەى ئەو کۆچبەرانە نەگرتووەتە بەر.

هاوکات، لە کۆبوونەوەى لەگەڵ ئان لیندە، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە، سەقامگیریی سیاسی و لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنەکانیان بەلاوە گرنگە.

لای خۆشییەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە تویتەر دەڵێت، "داوام لە وەزیری دەرەوەی سوید کرد بە هانای کۆچبەرانی سەر سنوورەکانەوە بچن."

قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمیش بە وەزیرى دەرەوەى سویدى وتووە، بەردەوام دەبن لە چاکسازی و په‌له‌ دەکەن له‌ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكانی رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق.













گەلەری