سەردێڕ:

پلاسخارت: هیچ بەڵگەیەک لەسەر ئەنجامدانی ساختەکاریی لە هەڵبژاردنەکەی عێراق نییە

PM:10:07:23/11/2021

2852 جار خوێندراوەتەوە

نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، هێزە عێراقییەکان بە شێوەیەکی پیشەیی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی پەرلەمانی عێراقیان بەڕێوەبرد و هیچ بەڵگەیەکیش نییە لەسەر ئەنجامدانی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا.


جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە پاش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە راپۆرتی خۆیدا بۆ ئەنجومەنەکە راشیگەیاند، هەڵسەنگاندن کراوە بۆ هەڵبژاردنەکەی مانگی ١٠ی ئەمساڵی عێراق و هەڵبژاردنەکە پاک بووە.

ئاماژەی بەوەشدا، گفتوگۆ لە نێوان دەسەڵاتدارانی عێراق تاکە رێگەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەنێوان لایەنەکاندا، چونکە هیچ بەڵگەیەک بۆ ئەنجامدانی ساختەکاری تۆمار نەکراوە.

باسی لەوەشکرد، ئەم هەڵبژاردنە وەک خاڵی وەچەرخان وایە بۆ بەدەستهێنانەوەی متمانەی هاوڵاتیانی عێراق و جەختیشیکردووەتەوە، لەسەر ئەوەی حکومەتی داهاتووی عێراق گشتگیر بێت.

رۆژی ١٠ی مانگی رابردوو، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، لە هەڵبژاردنەکەدا رەوتی سەدر زۆرترین کورسی بەدەستهێنا و بووە خاوەنی ٧٣ کورسی، لە هەرێمی کوردستانیش پارتی هێزی یەکەم و نەوەی نوێ هێزی دووەم بوون و ئەگەر بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا رێژی ١٠٪ زیاتر بووایە نەوەی نەوەی دەبووە هێزی یەکەم.













گەلەری