ئەنجومەنی زانکۆی کۆیە بڕیاریدا، دوو رۆژ دەوامی خوێندکاران رابگرێت، بەڵام دەوامی کارگێڕی ئاسایی بێت.
ئەنجومەنی زانکۆی کۆیە بڕیاریدا، خوێندن لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە بۆ خوێندنی بەكالۆريۆس رابگیرێت.
ئەوەش هاتووە، تاقيكردنەوەكانى
ئەو دوو رۆژەى كە دەكەونە رۆژەكانى راگرتنى دەوام لە لايەن بەشە زانستيەكانەوە كاتێكى
ترى بۆ دياری دەكرێت.
زانکۆی کۆیە بڕیاری ئەوەشی داوە، کە دەوامى كارگێرى لە زانكۆکەدا ئاسايى بێت.
لە پێشتردا، هەریەک
لە زانکۆکانی سلێمانی، پۆڵیتەکنیکی سلێمانی، هەڵەبجە و راپەڕین بڕیاریاندا، بۆ ماوەی
دوو رۆژ دەوام لە زانکۆکانیاندا رابگرن.
ماوەى سێ رۆژە
خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ داواکردنى پێدانى دەرماڵە گردبوونەوە و خۆپیشاندان
ئەنجام دەدەن و دوێنێ بۆ بڵاوەپێکردنى خوێندکاران هێزە ئەمنییەکان دارى کارەبایى و
گازى فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا و بەو هۆیەوە چەند خوێندکارێک بریندار بوون.
ئەمڕۆش، هێزە ئەمنییەکان
نەک تەنها گازی فرمێسک رێژ، بەڵکو تەقەیان بەسەر خوێندکارانیشدا کرد لە سلێمانی و
لە دهۆکیش بە زەبری هێز بڵاوە بە خۆپیشاندەران کرا.
هەر ئەمڕۆش، لە
هەریەکە لە زانکۆکانی، سلێمانی، پۆلیتەکنیکی سلێمانی، هەڵەبجە و راپەڕین دەوامی خوێندکاران
بۆ ماوەی دوو رۆژ راگیرا و بەشە ناوخۆییەکان داخران.