هاتوچۆی هەولێر گرتە ڤیدیۆی منداڵێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا قاچی بەر پایدەری بەنزین دەکەوێت و دەبێتە هۆی مەترسی بۆسەر کەسانی دەوروبەریی.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە قەزای بنەسڵاوە کۆمەڵێک منداڵ لەسەر بۆنیتی ئۆتۆمبیلێک دانیشتبوون و خەریکی یاریکردن بوون و دەرگای ئۆتۆمبێلەکەش کرابووەوە و منداڵێکی شیرەخۆرە لە شوێنی شۆفێردا دانیشتبوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتێکدا منداڵەکە لە شوێنی
شۆفێردا بوو ئۆتۆمبێلەکەش کاری دەکرد، بۆیە لەکاتی یاریکردن بە پایدەری بەنزین ئۆتۆمبێلەکە
کەوتە جوڵە و کۆمەڵە مناڵەکە لەسەری کەوتن و تەنها یەکیان مایەوە و دواتر ئۆتۆمبێلەکە
وەستا بەهۆی پێکدادانی لەگەڵ ماتۆڕسکیلێک.
هاتوچۆی هەولێر باسی
لەوەشکردووە، رووداوەکە بێ زیان بووە و کەس بەهۆی رووداوەکەوە گیانی لەدەستنەداوە.
هەر ئەمڕۆ، هاتوچۆی هەولێر
رایگەیاند، منداڵێکی شەش ساڵان بە ئۆتۆمبێلەکەی باوکی لە باوکی خۆی دەدات.