سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. منداڵێکی شەش ساڵان بە ئۆتۆمبێلەکەی باوکی لە باوکی خۆی دەدات

PM:07:25:23/11/2021

51212 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، منداڵێکی شەش ساڵان بە ئۆتۆمبێلەکەی باوکی لە باوکی خۆی دەدات.


فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو لە گوندی چەمە دوبزی سەر بە پارێزگای هەولێری کوڕێک بە ئۆتۆمبێلەکەی باوکی لە باوکی خۆی داوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شۆفێری تەنیا جوڵاندنی ئۆتۆمبێل نییە چونکە هەندێک جار جوڵاندنەکە رووداوی لەم جۆرەی لێدەکەوێتەوە.

لە ٢١ی ٤یشدا، هاتوچۆی هەولێر وتی، لە گەڕەکی ٥ی حەسارۆک ئۆتۆمبێلێک کە دوو منداڵی تێدابووە و یەکێکیان شۆفێرییان کردووە بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنترۆڵیان لەدەستداوە و ئۆتۆمبێلەکەیان کردووە بەناو ریزێک دوکان و کەپری بەردەم دوکانەکاندا.














گەلەری