سەنتەری میترۆ داوا دەکات بە خێرای وەڵامی داواکارییەکانی خوێندکاران بدرێتەوە و داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەنراوێکدا سەنتەری میترۆ رایگەیاند، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بە خێرایی وەڵامی داواکاری خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بداتەوە و مافەکانیان پارێزراوبێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، داواکارن لە کاتی ئەنجامدانی خۆپیشانداندا، بە هیچ جۆرێک توندوتیژی لەگەڵ
خوێندکاران و رۆژنامەنوساندا بەکارنەهێنرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ
پشتگیری لە خۆپیشاندانی خوێندکارانی هەرێم، بەشێکی خوێندکاران و چالاکوانانی بەغدا
لە گۆڕەپانی تەحریردا گردبوونەوە و پشتگیری خۆیان بۆ ئەو خوێندکارانە دەربڕی.
لەوبارەیەوە،
پارتی ماڵی نیشتیمانی عێراق داوای لە هێزە ئەمنییەکان کرد، "دوور بن لە بەکارهێنانی
هێز."
ماوەى سێ رۆژە
خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ داواکردنى پێدانى دەرماڵە گردبوونەوە و خۆپیشاندان
ئەنجام دەدەن و دوێنێ بۆ بڵاوەپێکردنى خوێندکاران هێزە ئەمنییەکان دارى کارەبایى و
گازى فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا و بەو هۆیەوە چەند خوێندکارێک بریندار بوون.
ئەمڕۆش هێزە ئەمنییەکان
نەک تەنها گازی فرمێسک رێژ، بەڵکو تەقەیان بەسەر خوێندکارانیشدا کرد لە سلێمانی و
لە دهۆکیش بە زەبری هێز بڵاوە بە خۆپیشاندەران کرا.
هەر ئەمڕۆش، لە
هەریەکە لە زانکۆکانی، سلێمانی، پۆلیتەکنیکی سلێمانی، هەڵەبجە و راپەڕین دەوامی خوێندکاران
بۆ ماوەی دوو رۆژ راگیرا و بەشە ناوخۆییەکان داخران.