سەردێڕ:

دوو زانکۆی دیکە دەوامیان راگرت

PM:04:56:23/11/2021

23708 جار خوێندراوەتەوە

زانکۆکانی هەڵەبجە و راپەڕین بڕیاریاندا، بۆ ماوەی دوو رۆژ دەوام لە زانکۆکانیاندا رابگرن.


ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە بڕیاریدا، بە راگرتنی دەوامی خوێندکاران بۆ ماوەی دوو رۆژ و لە سبەینێ چوارشەممە کاتژمێر ١٠ی بەیانیشەوە، بەشەناوخۆییەکان دادەخرێت.

لای خۆشییەوە، ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین بڕیاریدا، دەوامی خوێندنی زانکۆ بۆ ماوەی دوو رۆژ رابگرێت.

لە پێشتردا، هەریەک لە زانکۆی سلێمانی و زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی بڕیاریاندا، لە سبەینێوە بۆ ماوەی دوو رۆژ دەوام لە زانکۆکانیاندا رابگیرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی سێ رۆژە خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکان بەردەوامە، بەڵام لە سلێمانی لە میانی خۆپیشاندانەکاندا گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو و چەند خوێندکارێک برینداربوون و گازی فرمێسکڕێژ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ بڵاوپێکردنی خوێندکاران بەکارھات.













گەلەری