هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە رێگای سەرەکی راپەڕین و سلێمانی سایدی هاتن و چوون داخراوە.
هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا سەرجەم شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە بەوەی بەهۆی خۆپیشاندانی خوێندکارانەوە رێگای سەرەکی راپەڕین-سلێمانی سایدی هاتن و چوون داخراوە و بەربەستکراوە.
داواش دەکات، شۆفێران رێگایەکی دیکە بەکاربهێنن وەک
جێگرەوە و دەشلێت، دەتوانن رێگای قولەرەیسی بەکاربهێنن.
ماوەى سێ رۆژە خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ
داواکردنى پێدانى دەرماڵە گردبوونەوە و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و دوێنێ بۆ بڵاوەپێکردنى
خوێندکاران هێزە ئەمنییەکان دارى کارەبایى و گازى فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا و بەو هۆیەوە
چەند خوێندکارێک بریندار بوون.
ئەمڕۆش هێزە ئەمنییەکان نەک تەنها گازی فرمێسک رێژ، بەڵکو
تەقەیان بەسەر خوێندکارانیشدا کرد لە سلێمانی و لە دهۆکیش بە زەبری هێز بڵاوە بە خۆپیشاندەران
کرا.
هـ.ئـ