زانکۆی سلێمانی و زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی بڕیاریاندا، لە سبەینێوە بۆ ماوەی دوو رۆژ دەوام لە زانکۆکانیاندا رابگیرێت.
پێشڕەو حەمەجان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رۆژانی ٢٤ و ٢٥ی ئەم مانگە دەوامی فەرمی لە زانکۆی سلێمانی رادەگیرێت و بەشە ناوخۆییەکانیش دادەخرێن.
هاوکات، ئهنجومهنی زانکۆی پۆڵیتەکنینی
سلێمانی بڕیاریدا، بە راگرتنی دەوام بۆ ماوەی دوو رۆژ.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی سێ رۆژە خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ
و پەیمانگاکان لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکان بەردەوامە، بەڵام لە سلێمانی لە میانی
خۆپیشاندانەکاندا گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو و چەند خوێندکارێک برینداربوون و گازی
فرمێسکڕێژ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ بڵاوپێکردنی خوێندکاران بەکارھات.
لەوبارەیەوە، ژمارەیەک لە پەرلەمانتارى
فراکسیۆنە جیاوازەکانى پەرلەمانى کوردستان یاداشتێکیان ئاراستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان
کرد و داواى دانیشتنێکى تایبەت دەکەن بە گەڕانەوەى دەرماڵەى خوێندکاران.
لای خۆشییەوە، رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
رایگەیاند، "داواکاری خوێندکاران رەوایە و داوا لە وەزیرانی دارایی و خوێندنی
باڵا دەکەین بێنە پەرلەمان."
گۆران لوقمان، سلێمانی