PM:02:49:23/11/2021
12768 جار خوێندراوەتەوە
ژمارەیەک لە پەرلەمانتارى فراکسیۆنە جیاوازەکانى پەرلەمانى کوردستان یاداشتێکیان ئاراستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان کرد و داواى دانیشتنێکى تایبەت دەکەن بە گەڕانەوەى دەرماڵەى خوێندکاران.
ئەمڕۆ سێشەممە، ژمارەیەک لە پەرلەمانتارى فراکسیۆنە جیاوازەکان لە پەرلەمانى کوردستان یاداشتێکیان ئاراستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان کرد و داوایان لێدەکات دانیشتنێکى تایبەت بە گەڕاندنەوەى دەرماڵەى خوێندکاران رێک بخەن.
یاداشتەکە بە واژۆى ٧١ پەرلەمانتارى
فراکسیۆنە جیاوازەکان ئاراستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان کراوە.