PM:01:43:23/11/2021
18528 جار خوێندراوەتەوە
خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی سلێمانی بەردەوامە و سەرەڕای بەکارهێنانی گازی فرمێسک رێژ، هێزە ئەمنییەکان تەقە بەسەر خوێندکاراندا دەکەن و بەزەبری هێزە بڵاوەیان پێدەکەن.
ئەو خوێندکارانە داوای دەرماڵە و مافەکانیان دەکەن و لە زانکۆی سلێمانییەوە بە رێپێوان بە شاڕێی سالمدا بەرەو ناوشار هاتبوون، سەرەڕای ئەوەی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و پارێزگاری سلێمانی لە رێگای راگەیاندراوەوە پشتگیری خۆیان بۆ دوپاتکردبوونەوە، بەڵام ئەمڕۆ لە خۆپیشاندانەکاندا لەگەڵیاندا نەبوون و بۆ دووەمجاریش هێزە ئەمنییەکان رووبەڕوویان بوونەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا
خوێندکاران بەردەوامن لە گردبوونەوە و باس لەوەدەکەن، ئەوان سوورن لەسەر
داواکارییەکانیان و بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی سێ رۆژە خۆپیشاندانی خوێندکارانی
زانکۆ و پەیمانگاکان لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکان بەردەوامە، بەڵام لە سلێمانی لە
میانی خۆپیشاندانەکاندا گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو و چەند خوێندکارێک برینداربوون و
گازی فرمێسکڕێژ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ بڵاوپێکردنی خوێندکاران بەکارھات.
هـ.ئـ