سەردێڕ:

بۆ دووەم جار؛ هێزە ئەمنییەکان گازی فرمێسک رێژ دەگرنە خوێندکارانی سلێمانی

PM:12:57:23/11/2021

8776 جار خوێندراوەتەوە

خۆپیشاندانی خوێندکارانی سلێمانی بەردەوامە و خوێندکاران بە رێپێوان بە شاڕێی سالمدا بەردەوامن، بەڵام گرژی دروستبوو و بۆ بڵاوپێکردنیان و هێزە ئەمنییەکان گازی فرمێسک رێژ دەگرنە خوێندکاران.


پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان بۆئەوەی بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکەن گازی فرمێسک رێژ بەکاردەهێنن، کە بەهۆیەوە دۆخی تەندروستی بەشێکی خوێندکاران تێکچووە.

لە ئێستادا خوێندکاران گەیشتوونەتە بەردەم مەڵبەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاڕێی سالم و هێزە ئەمنییەکان گازی فرمێسک رێژیان تێدەگرن.

ئەمڕۆ خۆپیشاندان و نارەزایەتى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ داواکردنى دەرماڵە پێى نایە رۆژى سێیەم و هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران دارى کارەبایى و گازى فرمێسکڕێژ بەکاردەهێنن و بەو هۆیەوە چەند خوێندکارێک بریندار بوون. 

هـ.ئـ














گەلەری