سەردێڕ:

نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی

PM:12:53:23/11/2021

18244 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٨٠٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی زێر بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.


هاوکات، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٧ دۆلار و ٩٩ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٧ هەزار و ٩٩٧ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا نزیکەى پێنج بۆ شەش ھەزار دینار نزم بووەتەوە و بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٥ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٠ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٠ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.

هـ.ئـ













گەلەری