سەردێڕ:

چەکى پارەى ئەم توێژە لەبەغداوە گەیشتە هەرێمى کوردستان

PM:12:12:23/11/2021

13472 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەرى گشتى بازرگانى هەرێمى کوردستان گەیشتنى بەشێکى ترى چەکى بانکى پارەى جوتیارانى بە هەرێمى کوردستان راگەیاند.


ئەمڕۆ سێشەممە، نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمى کوردستان رایگەیاند "بەشی حەوتەمی چەکی بانکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١ گەیشتۆتە هەرێمی کوردستان".

ئاماژەى بەوەش کرد "پاش ئەوەی رێکارە کارگێڕیەکان تەواو دەبێت لە رێگای بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەکانی هەرێم، چەکە بانکیەکان بە برا جوتیارەکان دەدرێت و بە زووترین کات لە بانکی شارەکان وەریدەگرن".

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمى کوردستان روونیکردەوە "بڕە پارەی هاتوو بەم شێوەی لای خوارەوەیە: سلێمانی:- یەک ملیار و چوارسەد ملیۆن دینار، هەولێر: نۆسەد و بیست وسێ ملیۆن دینار، دهۆک: سەد و چل ملیۆن دینار".













گەلەری