بەهۆى خۆپیشاندانى خوێندکارانى کەمپى نوێى زانکۆى سلێمانى رێگەى سەرەکى هاتووچۆى سلێمانى تاسڵوجە داخرا.
پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند "بەهۆى خۆپیشاندانى خوێندکارانى کەمپى نوێى زانکۆى سلێمانى رێگەی سەرەکى سلێمانى-تاسڵوجە داخرا".
وتیشى "لەئێستادا خوێندکاران بە رێپێوان دەچن بەرەو بیناى پارێزگاى سلێمانى بۆ پێشکەشکردنى داواکارییەکانیان".
خوێندکارێک بە ئێن ئاڕ
تى وت "لە بەشە ناوخۆییەکان وەک فشارێک ئاوى خواردنەوەیان لێگرتینەوە و دواتر
کە ئاوەکەیان بۆ بەرداینەوە ئاوەکە رەنگى هەبوو و بە کەڵکى خواردنەوە و بەکارهێنان
نەبوو".
وتیشى "بەردەوا
دەبین لە خۆپیشاندان هەتا ئەو کاتەى کە داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکەن".