ئەمڕۆ سێشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار دینار مامەڵەی پێوەکراوە، کە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٥٠ دینار دابەزیوە.
هاوکات، لیرەى تورکی لە نزمترین ئاستیدایە هەزار و ١٠٠ لیرەی تورکی هاوتای ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکییە.
ساڵی رابردوو، حکومەتى
عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە
بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە
بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.
١٠٠ دۆلار بە ٢،٧٢٥،٠٠٠ تمەنە.