AM:09:47:23/11/2021
47100 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى ئاگادارییەکى بەپەلەى بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە لەبارەى بەربەستکردنى رێگەیەکى سەرەکى لەناو شارى سلێمانى.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى ئاگادارییەکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە "به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه، له‌ئێستادا شه‌قامی سه‌ره‌كی قلیاسان له‌هۆڵی مۆنالیزاوه بۆ باخی به‌ختیاری به‌ربه‌ست كراوه".
بەڕێوبەرایەتییەکە لە
ئاگادارییەکەدا، داوا لە شۆفێران ده‌كات بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت ڕوو له‌و شه‌قامه
نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لۆد‌و قه‌ره‌باڵغی زیاتر دروست نه‌بێت.