AM:09:14:23/11/2021
5356 جار خوێندراوەتەوە
لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان خۆپیشاندانى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ داواکردنى پێدانى دەرماڵە دەستى پێکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، پەیامنێرانى ئێن ئاڕ تى لە هەولێر و سلێمانى و هەڵەبجە و کۆیە و راپەڕین و گەرمیان و سۆران رایانگەیاند "خۆپیشاندانى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ داواکردنى پێدانى دەرماڵە پێى نایە سێیەم رۆژ".
وتیشى "خوێندکاران لەبەردەم زانکۆ و
پەیمانگاکانیان کۆبوونەتەوە و داواى پێدانى دەرماڵە دەکەن و جەخت لەسەر ئەوە
دەکەنەوە تا داواکارییەکەیان جێبەجێ نەکرێت بەردەوام دەبن لە گردبوونەوە و
خۆپیشاندان".
ماوەى سێ رۆژە خوێندکارانى زانکۆ و
پەیمانگاکان بۆ داواکردنى پێدانى دەرماڵە گردبوونەوە و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و
دوێنێ بۆ بڵاوەپێکردنى خوێندکاران هێزە ئەمنییەکان دارى کارەبایى و گازى
فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا و بەو هۆیەوە چەند خوێندکارێک بریندار بوون.