سەردێڕ:

مێرکڵ داوایەک ئاراستەی بێلارووسیا دەکات

AM:09:04:23/11/2021

3660 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند:" ئانگێلا مێرکڵ لەڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفونیەوە لەگەڵ سڤیتلانا تیخانۆڤسکایا سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی بێلاڕوسیا کردووە و تاوتوێی قەیرانی سیاسیی بێلاڕوس و " بارودۆخە سەختەکەی " سەر سنووری نێوان بێلاڕوس و یەکێتی ئەوروپایان کردووە".


ستێفن سایبەرت وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، مێرکڵ پشتیوانیی ئەڵمانیای بۆ جوڵانەوەی دیموکراسی بێلاڕوس دوواتکردۆتەوە.

راوێژکاریی ئەڵمانیا جەختی لەوە کردۆتەوە سەرکردایەتی سیاسیی بێلاڕوس دەبێت کۆتایی بە سەرکوتکارییەکانیان دژی ئۆپۆزسیۆن و رۆژنامەنووسە سەربەخۆکان بهێنن، هەروەها زیندانیکراوەکان ئازاد بکەن و گفتوگۆیەکی جددی لەگەڵ کۆمەڵگەدا بکەن تاوەکو لەڕێی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەراوەرانەوە قەیرانەکان چارەسەر بکەن.

سەرۆکی بێلاڕوس ئالیکساندەر لوکاشینکۆ بانگەشەی سەرکەوتنی کرد لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی ڕابردووی ئەو وڵاتەدا، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئۆپۆزسیۆن و دیموکراتخوازانی بێلاڕوس وتیان هەڵبژاردنەکان ساختەکارییان تێداکراوە. گروپە جیا جیاکانی ئۆپۆزسیۆنیش دەڵێن تیخانۆڤسکایە لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتووە.

دوابەدوای هەڵبژاردنەکانیش خۆپیشاندانی گەورە لە بێلاڕوس بەڕێوەچوو، سەدان کەس دەستگیرکران و خرانە زیندانەوە.

بێڵا رووس بۆ فشارخستنە سەریەکێتی ئەوروپا رێگاخۆشدەکات بۆ کۆچبەران بچنە سەر سنوری ئەو وڵاتەو پۆڵەندا.













گەلەری