سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە بڵندگۆوە هەڕەشە لە خوێندکاران دەکرێت کە بەشدارى خۆپیشاندان نەکەن

AM:08:58:23/11/2021

42432 جار خوێندراوەتەوە

لە گرتەیەکى ڤیدیۆیى کە لەناو هۆڵى بەشە ناوخۆییەکانى کچانی پەیمانگای تەکنیکی کۆیە تۆمارکراوە، لە بڵندگۆوە هەڕەشە لە خوێندکاران دەکرێت کە بەشدارى لە خۆپیشاندان نەکەن.


لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا هەڕەشە لە خوێندکاران دەکرێت کە بەشدارى لە خۆپیشاندان نەکەن و بەوە دەیانترسێنن کە تەقەیان لێدەکرێت و بریندار دەکرێن.

لەبەشێکى ترى تۆمارەکەدا خوێندکاران بەوە دەترسێنرێن کە مەڵبەندى کۆیە زۆر توندە و تەقە دەکەن بەسەر خوێندکاران و هەر خوێندکارێک بریندار بێت هیچ پەیوەندییەکى بە پەیمانگا و بەشە ناوخۆییەکانەوە نییە.

ئەو کەسەى کە لە بڵندگۆکەوە قسە دەکات دەڵێت "دکتۆر محەمەد تەلەفۆنى کردووە و دەڵێت هەر خوێندکارێک بەشدارى خۆپیشاندان بکات لە بەشە ناوخۆییەکان دووردەخرێتەوە و لە پەیمانگاش ئیجرائاتى لەگەڵ دەکرێت".

گردبوونەوە و خۆپیشاندانى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ داواکردنى پێدانى دەرماڵە پێى ناوەتە سێیەم رۆژ و دوێنێ بۆ بڵاوەپێکردنى خوێندکاران هێزە ئەمنییەکان دارى کارەبایى و گازى فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا و بەو هۆیەوە ژمارەیەک لە خوێندکار بریندار بوون.













گەلەری