PM:11:55:22/11/2021
29556 جار خوێندراوەتەوە
ژیان عەلى پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى لەکاتى چوونى بۆ رووماڵى کۆچبەرانى جەنگەڵەکانى سنورى بیلاڕوسیا و پۆڵەندا لەلایەن پۆلیسى بیلاروسیاوە دەستگیرکرا.
ژیان عەلى پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، لەکاتى گەیشتنى بە فڕۆکەخانەى مینسکى بیلاڕوسیا لەلایەن پۆلیسى فڕۆکەخانەکەوە دەستگیرکراوە و دەستیشگیراوە بەسەر سەرجەم کەل و پەلە رۆژنامەنووسییەکانیدا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەکاتى چوونى کۆچبەرانى کورد بۆ جەنگەڵەکانى
سنورى بیلاڕوسیا و پۆڵەندا ئێن ئاڕ تى وەکو یەکەم میدیاى کوردى لەڕێگەى نێردراوى
تایبەت و پەیامنێرانییەوە رووماڵى دۆخى کۆچبەرانى جەنگەڵ و کەمپەکانى کردووە و پەیام
و داواکارییەکانى کۆچبەرانی بڵاوکردووەتەوە.
هاوکات، بریاریشە لەرێگەى ژیان عەلىییەوە دۆخى کۆچبەرانى
نێوان ئەو دوو وڵاتە بۆ بینەرانى بگوازێتەوە.