PM:11:45:22/11/2021
4160 جار خوێندراوەتەوە
له ئه‌نجامی به‌رده‌وامی كاره‌كانی کنەوپشکنین له ناوچه‌ی کنەوپشکنینی حه‌ڕان له پارێزگای ئورفا كه یه‌كێكه له ناوچه هه‌ره كۆنه‌كانی نیشته‌جێبوون له جیهان و ناوی له لیستی كاتی میراتی جیهانی یونیسكۆدایه، قوتابخانه‌یه‌كی ئایینی دۆزرایه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌ده‌ی ١٢ی زایینی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
مه‌همه‌ت ئۆناڵ سه‌رۆكی به‌شی شوێنه‌وارناسیی لە زانكۆی حه‌ڕان و سه‌رۆكی ناوچه‌ی کنەوپشکنینی حه‌ڕان رایگەیاندووە، ماوه‌ی هه‌شت ساڵه به هاوكاری دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامن له كاره‌كانی کنەوپشکنین و باسی لەوەکرد، "قوتابخانه‌یه‌كی ئایینی دۆزراوه‌ته‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌ده‌ی ١٢ و سه‌رده‌می زه‌نگییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێشتر ده‌زاندرا كه پێنج قوتابخانه‌ی ئایینی له حه‌ڕان هه‌بووه. بەڵام یه‌كه‌مجاره له حه‌ڕان توشی ئه‌و قوتابخانه ئایینییه ببین".
وتیشی، "له‌سه‌ر خاك ٢٤ ژوورمان ده‌ستنیشان كردووه.
پێنج ژوور و ده‌رگای گه‌وره‌ی قوتابخانه‌كه به‌ته‌واوی و به‌شێكیش له هه‌یوانه‌كه‌یمان
ده‌رهێناوه. له ته‌نیشت ئه‌و ژوورانه‌دا چێشتخانه هه‌یه كه قوڵكه‌ئاور و ته‌ندوری
تێدا دەرکەوتووە، له‌وه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و چێشتخانه‌یه خواردنی بۆ زۆر
كه‌س تیادا لێ ندراوه. له نزیك چێشتخانه‌کەش ئێسكی ئاژه‌ڵی بچوك ده‌بیندرێن".
لەو بارەیەوە جیهاد کۆچ قائیمقایمی حه‌ڕان رایگەیاند، "یه‌كه‌م
زانكۆی جیهان له حه‌ڕان بووه. هه‌وڵه‌كانمان چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی
شوێنه‌واره‌كانی ئه‌و زانكۆیه ده‌ربخه‌ین".