ژیانی کۆچبەران لەسەر سنوری بیلاروسیا پۆڵەندا لە سەختیدا بەردەوامە و بەشێکی کۆچبەران تەندروستیان تێکچووە، ئەمڕۆش سەرۆکی نوسینگهی بازنهی ئهوروپای رێكخراوی تهندروستی جیهانی سەردانی کۆچبەرانی کرد.
ئەمڕۆ هانس کلۆ سەرۆکی نوسینگهی بازنهی ئهوروپای رێكخراوی تهندروستی جیهانی لە نزیکەوە کۆچبەرانی بەسەر کردەوە و لە کێشە تەندروستییەکانیانی کۆڵییەوە.
كێشه تهندروستییهكانی كۆچبهرانی سهر سنوری بێلاروسیا
لەگەڵ پۆڵهندا له ههڵكشاندایە و لەماوەی رابردووشدا بەهۆی سەرما و تێکچوونی
تەندروستیانەوە بەشێکی ئەو کۆچبەرانە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی سنوری پۆڵەندا.
بەگوێرەی دەزگای هەواڵی بێلتای بیلاروسیا، ئەمڕۆش ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ
سەرۆکی بیلاروسیا رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەیان چاوەڕوانی وەڵامی یەکێتی ئەوروپایە
لەسەر وەرگرتنی دوو هەزار کۆچبەری سەر سنورەکانی بیلاروسیا و پۆڵەندا.
یەکێتی ئەوروپا بیلاروسیای تۆمەتبارکردووە بەوەی هەزاران
کۆچبەری هێناوە و رەوانەی سنووری نێوان وڵاتەکە و یەکێتی ئەوروپای کردوون تاوەکو
بپەڕنەوە بۆ یەکێتییەکە، ئەوەش وەکو وەڵامێکی بۆ سزاکانی یەکێتییەکە بەسەر بیلاڕوسیا،
لە بەرامبەردا مینسک ڕەتی دەکاتەوە بە مەبەست قەیرانەکەی دروستکردبێت.
دوێنێش، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی
عێراق و وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە "رێککەوتن لەسەر گێڕانەوەی
کۆچبەرانی عێراقی کە لەسەر سنووری بیلاروسیا و پۆڵەندا گیریانخواردووە بۆ عێراق بە
شێوەیەکی ئارەزومەندانە."
ماوەیەکە دیاردەی کۆچی هاوڵاتییانی هەرێم و عێراق بۆ بیلاروسیا
و دواتر بۆ پۆڵەندا و وڵاتانی ئەوروپا دەستیپێکردووە و کۆچبەران باس لەوەدەکەن، بەهۆی
سەختی ژیان و نەبوونی هەلی کار و دامەزراندن و خراپی دۆخی ئابوری و پەککەوتنی زۆرینەی
کەرتەکانی ژیان روو لەو وڵاتانە و ئەو رێگا سەختە دەکەن.
کۆچی ئەمجارەی هاوڵاتیانی هەرێم جیاوازە و بە منداڵ و گەنج
و پیرەوە لەسەر سنووری بیلاروسیان، لە چەند رۆژی رابردووشدا منداڵێک و مێردمنداڵێکی
١٤ ساڵ بەهۆی سەرماوە لەسەر هەمان سنور گیانیان لەدەستدا.