وەزارەتی دارایی و ئابوری لە راگەیاندراوەکەیدا تەنها سێ خاڵی بڵاوکردووەتەوە و هیچ رێگایەکی بۆ چارەسەر و گرتنەبەری رێکاری پێویست باس نەکردووە.
یەكەم: بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە(١٠١٨) لە بەرواری
١١ی ٢ی ٢٠١٤، بەهۆی قەیرانی داراییەوە خەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكاران راگیراوە.
دووەم: پێش ٢٠١٤ دوای پهسهندكردنی بودجه له پهرلهمانهوه
"تخصيصات" بۆ دەرماڵەی خوێندكاران دانراوه و ههر لە وەزارەتی خوێندنی
باڵاوه خهرجكراوه و به هیچ جۆرێك نههاتووەتهوه بۆ وهزارهتی دارایی و پهیوهندی
به داراییهوه نییه.
سێیەم: هیچ نووسراوێكی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی
زانستی لە رێگای ئەنجومەنی وەزیرانەوە له
ساڵی ٢٠٢١ نەھاتووە بۆ وەزارەتی دارایی تایبەت بە دەرماڵەی خوێندكاران .
ئەمەش لەکاتێکدایە، کە دوێنێ خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان
بۆ داواکردنى پێدانى دەرماڵە گردبوونەوە و داوای دەرماڵەکانیان کرد و ئەمڕۆش لە
گردبوونەوە بەردەوام بوون بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە دارى کارەبایى و
گازى فرمێسک هەوڵى بڵاوەپێکردنیان درا و بەو هۆیەوە چەند خوێندکارێک بریندار بوون.
لە ماوەی رابردوودا، حکومەتی هەرێم بە پاساوی خراپی دۆخی
دارایی و وەستانی بودجەی هەرێم لە بەغدا و دابەزینی نرخی نەوت و شەڕی داعش دەرماڵەی
خوێندکارانی بڕی، بەڵام کە لە ئێستادا ئەو پاساوانە بوونیشی نەماوە حکومەت دەستی بە
دابەشکردنی دەرماڵە نەکردووەتەوە.
دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بڕە پارەیەک
بوو کە لەلایەن حکومەتەوە بەسەر خوێندکاراندا دابەشدەکرا، کە بۆ خوێندکارانی دەرەوەی
شار کە هاتوچۆیان دەکرد ١٠٠ هەزار دینار، بۆ خوێندکارانی دەرەوەی شار کە لە بەشەناوخۆی
دەمانەوە ٦٠ هەزار دینار و بۆ خوێندکارانی ناوشارەکان ٤٠ هەزار دینار بوو.