لە ئێستادا کارکردن لە پرۆژەی دروستکردنی سایدی دووەمی وارماوا-دەربەندیخان بەردەوامە و بە تەواوبوونیشی رێگەی نێوان دەربەندیخان و وارماوا لە ٤٠ خولەکەوە بۆ ١٥ خولەکە نزیکدەکاتەوە، سەرپەرشتیاری پرۆەژەکەش دەڵێت، "پرۆژەکە به دوو قۆناغ و بە بڕی زیاتر له ٣٩ ملیار دینار جێبه‌جێ ده‌كرێت."
حه‌سه‌ن قادر عه‌زه سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژە‌ی دروستکردنی رێگای نێوان وارماوا-دەربەندیخان به فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی راگەیاندووە، رێگاکە ده‌كرێته جوتساید و رێگا كۆنه‌كه‌ش به درێژی حەوت كیلۆمه‌تر نۆژە‌ن ده‌كرێته‌وه كه ئێستا تەنها ئاوباره‌كانی دروستكراوه و درێژی هه‌ر یه‌كێكیان نزیکەی سێ كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
لەبارەی پرۆژەکەشەوە ئەوەی خستووەتەڕوو، درێژی رێگاکه
٢٦ كیلۆمه‌تره و له دوو قۆناغ پێك دێت کە له رێكه‌وتی ١٠ی ئەیلولی ٢٠١٨ەوە، ده‌ست
به دروستكردنی رێگاکه كراوە، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی پاره و هه‌ڵه‌ی دیزاینەوە،
ماوه‌یه‌ك دواكه‌وت و دواتر له رێكه‌وتی ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١دا، ده‌ست به كارکردن لە
پرۆژەکەدا کرایەوە.
حه‌سه‌ن قادر عه‌زه باسی لەوەشکردووە، ئێستا ٨٢%ـی كاره‌كانی
قۆناغی یه‌كه‌می رێگاکە ته‌واو بووه كه درێژییەکەی ٢٦ كیلۆمه‌تره و ١٠ كیلۆمه‌تری
به ته‌واوی ورده‌كارییە‌كانییه‌وه جێبه‌جێ كراوه.
بەگوێرەی وتەی سەرپەرشتیاری پرۆژەکە، بە دروستکردنی ئەم
رێگایە، رێگای زه‌ڕایه‌ن ـ ده‌ربه‌ندیخان له ٤٠ خوله‌كه‌وه بۆ ١٥ خوله‌ك كه‌م دەبێتەوە
و ئەم رۆژانه ١٥٠٠٠ لیتر به‌نزین بۆ هاوڵاتیان ده‌گه‌ڕێته‌وه و كاریگه‌ریشی بۆ
سه‌ر ژینگه‌ی ناوچه‌كه ده‌بێت.
رێگای دەربەندیخان بە
رێگای مەرگ ناسراوە، کە هاوڵاتیانی هەرێم باس لەوەدەکەن، ئەگەر هەر کەسێک لەو
رێگایەدا توشی رووداوی هاتوچۆ ببێت، ئەوا کەمجار هەیە بەبێ زیانی گیانی، یان زیانی
گەورە لێی دەربچێت.