PM:04:53:22/11/2021
5128 جار خوێندراوەتەوە
ماڵپەڕەکانی تایبەت بە جیهانی ئاژەڵان دیمەنێکی سەرسوڕهێنەر و جوانی سەمای دوو نەهەنگی سنامیان بڵاوکردوەتەوە کە لەگەڵ مەلەوانێکدا دەیکەن.
لە ڤیدیۆکەدا کە هەژماری "oceansnation" لە ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە دەرکەوتووە، دوو نەهەنگی سنامی بەشێوەی ستونی وەستاون و مەلەوانەکە لەنێوانیاندایە، لەگەڵ سەمای مەلەوانەکە ئەوانیش دەجوڵێن و سەما دەکەن.
ئەوەی جێگەی سەرنجە کە مەلەوانەکە دەست دەکاتەوە و لە هەمان کاتدا نەهەنگەکەش باڵەکانی دەکاتەوە، بەهەمان شێوەی مەلەوانەکە، وەك ئەوەی بەشداری سەماکردنەکەی بکات.