بەهۆى پێنەدانى موچەکانیان بەشێک لە کارمەندانى کۆمپانیاى پاککردنەوە لە ئاکرێ گردبوونەوە و سەرۆکى سەندیکاى کرێکاران رایگەیاند "گرێبەستى کارى ئەوان نوێنەکراوەتەوە".
ئەمڕۆ دووشەممە، پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى لە ئاکرێ رایگەیاند "بەهۆى نەدانى موچەکانیان بەشێک لە کارمەندانى کۆمپانیاى پاککردنەوەى ئاکرێ گردبوونەوەیەکى نارەزایەتییان ئەنجامدا".
وتیشى "کرێکارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە
زیاتر لە سێ مانگە موچەیان پێنەدراوە".
سەرۆکى سەندیکاى کرێکارانى کوردستان لقى
ئاکرێ بە ئێن ئاڕ تى وت "گرێبەستى کارى کۆمپانیاکە بەسەرچووە و شەش مانگ دەبێت
نوێنەکراوەتەوە و لەهەوڵداین کێشەکە چارەسەر بکەین".
بەوتەى پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى لە ئاکرێ زیاتر
لە ٥٠ کارمەندى کۆمپانیاکە بەشدارییان لەو گردبوونەوە نارەزایەتییەدا کرد.
شکێران زێبارى، ئاکرێ