سەردێڕ:

عەلی رەشید: ئەو کاندیدانەی دەنگیان لەسەر دەدەین کاندیدی حزبەکانن

PM:02:20:22/11/2021

3536 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ دەنگ بە قائیمقامی قەزای کۆیە دراوە، دەشڵێت، ئەوانە کاندیدی حزبەکانن و پێشتر رێککەوتنی سیاسیان لەسەر دەکرێت.


عەلی رەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "ئەو کاندیدانەی کە لە ئەنجومەنی پارێزگادا دەنگی لەسەر دەدرێت کاندیدی حزبەکانن و لە پێشتردا رێککەوتنێکی سیاسی لەسەر دەکرێت تاوەکو بەشی دەنگی پێویست بهێنێت."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمڕۆ ئەنجومەن دەنگی لەسەر قائیمقامی کۆیەدا، کە کاندیدی یەکێتیی بوو بەڵام ئەگەر رێککەوتن نەکرایە و تەنیا یەکێتیی دەنگیان بە کاندیدەکە بدایە ئەوا دەرنەدەچوو بۆیە رێککەوتنی حزبەکان گرنگە."

هاوکات، بەپێی‌ راگەیەنراوی‌ ئەنجومەنی پارێزگای هه‌ولێر، تاریق جەلال حسێن، بە ٢٤ دەنگی ئەندامانی‌ ئەنجومەن‌ بە قائیمقامی قەزای کۆیە هەڵبژێردرا.

لە ماوەی رابردوودا، گۆڕانکاری لە بەشێک لە پۆستە ئیدارییەکاندا کرا لە پارێزگای هەولێر کە بەشێکیان لەلایەن پارتە سیاسییەکانەوە کراوە و بەشێکی دیکەیان بەهۆی خانەنشین بوونەوە کەسانی دیکە خراونەتە شوێنیان.













گەلەری